May 05, 2018 10:39 Asia/Tehran
  • لەپەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەگەڵ ترێزا مێی، نەتانیاهۆ وتی کە دەبێ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران هەڵوەشێندرێ

بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک، بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، نەتانیاهۆ لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای دووپات کردنەوەی ئیدیعاکانی لەدژ بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، خوازیاری هەڵوەشانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.

نەتانیاهۆ هەروەها لەبارەی شانۆی گاڵتەجاڕانەی کە رۆژی دووشەممە لەدژ ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی دایمەزراندبوو لەگەڵ ترێزا مێی قسەی کرد.

نەتانیاهۆ شەوی دووشەممە لە نمایشێکی کارتۆنی و پڕووپاگەندەییدا، ژمارێک وێنە، سی دی و کاغەزی لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆن پێشان داو ئیدیعای کرد کە ئێران بەنهێنی خەریکی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمییە.

سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بێ ئاماژە بە کەڵەکەکرانی بەسەدان کڵاڤۆکی ئەتۆمی لە جبەخانەی ئەو رژیمە ئیدیعای کرد ئێران پاش ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی درۆی لەگەڵ جیهان کردووەو هەوڵی خۆی بۆ شاردنەوەی بەرنامەی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی چڕکردۆتەوە.

ئەو شانۆ پڕووپاگەندە گاڵتەجاڕانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تائێستا چەندین جار جەختی کردووە لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران.

سەرپەیڤ