May 06, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەناتۆری ئەمریکی سەبارەت بە چوونەدەر لەبەرجام

سەناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی وتی : چوونەدەری واشینگتۆن لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، هەڵەیەکی گەورەیە کە ئیعتبارێک بۆ ئەمریکا ناهێڵێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بیرکەدەی  ئەمریکایی ئەنجومەنی ئاتلانتیک،  ئێد مارکی  سەناتۆری  ئەیالەتی ماساچۆسێت  لە کۆبوونەوەیەک دا لە بنکەی  ئەم بیرکەدەیە لە واشینگتۆن  ،  ڕەخنەی گرت لە بریاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی  بەرنامەی  ناڤۆکیی ئێران  . 

مارکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  وەک هۆکارێکی گرینگ لە دیاریکردنی ئەنجامی وتووێژی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور باسی کرد و وتی : ئەگەر ترەمپ  کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ  کیم جونگ ئوون   ڕێبەری کۆریای باکوور، بەدوای ئیعتبارەوەیە، نابێ تووشی  هەڵەیەکی گەورە  واتە  دەرکەوتن لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بێت  . 

ترەمپ و کیم  بڕیارە  کۆتایی مانگی  مەی  و یان  بەرایی مانگی ژووئەن  پێکەوە دیدار بکەن و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان لەوان پاک کردنەوەی  شێوەدوورگەی  کوریا لە چەکی ناڤۆکی، وتووێژ بکەن.

بە نیزیک بوونەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی  درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی  بایکۆتی ناڤۆکیی ئێران و بڕیاردان بۆ چوونەدەر یان مانەوەی واشینگتۆن لە بەرجام، ژومارێک سناتۆر و کاربەدەستی ئەمریکا لەبارەی چوونەدەر لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە وشدارییان بە ترامپ داوە.

ترەمپ وشداری داوە ئەگەر ئەورووپاییەکان کەم و کۆڕییەکانی بەرجام چارەسەر نەکەن، لەو ڕێککەوتننامەیە دەکشێتەوە.

سەرپەیڤ