May 06, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی ڕووسی : نتانیاهۆ بەڵگەیەکی بۆ پێشێلکرانی بەرجام   پیشان نەداوە

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پارتی دەسەڵاتداری ڕووسیا وتی : ئەمریکا بە هەڕەشە لە چوونە دەری لە بەرجام دەیەوێ لەو ڕێککەوتنە ناڤوکیە وەک ئامێری گۆشار بۆ سەر ئێران کەڵک وەر بگرێت .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، ورونیکا کراشنینیکووا   بەڕێوە بەری  دامەزراوەی  داهێنانەکان  و لێکۆڵینەوەی  سیاسەتی دەرەوەیی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەمە  بە وتنی   ئەوەی کە  چوونە دەر لە بەرجام  بە ئەمریکا ئیمکانی ئەوە ئەدات   کە  هەمیسان بایکوتەکان دژی   ئێران  دابنێ   وتی   ئەمریکا  تەنیا پێویستی   بە بیانوو هەیە بۆ    دەسپێکی  بایکوتەکان  دژی ئێران . کراشینینیکوا  وێڕای ئاماژە  بە نومایشی  هەفتەی  ڕابردووی  بنیامین نتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی  ڕژیمی زایونی  وتی : بەڵگەگەلی ڕادەست کراو هی پازدە ساڵ لەمەوبەرە  و زۆرێک لە وڵاتانی جیهن  بە تیابەت   سەرانی ئوروپا  لە کاردانەوە   بە بانگەشەی  نتانیاهو   ڕیاانگەیاند  کە ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی ناڤوکی تا ئێستا لە 10   ڕاپۆڕتدا  پێبەندیی  ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردووەتەوە .

سەرپەیڤ