پێداگریی یەکێتی ئوروپاو سێ وڵاتی ئوروپایی لەسەر جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
یەکێتی ئوروپاو سێ وڵاتی ئاڵمان فەڕانسەو بریتانیا پێیان داگرت لەسەر داکۆکی کردنیان لە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەسەروبەندی ڕاگەیێندرانی بڕیاری حکومەتی ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، یەکێتی ئوروپاو سێ وڵاتی ئاڵمان، فەڕانسەو ئینگلیز ئەمڕۆ سێ شەممە لەکۆڕی ڕاوێژکاریی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە بروکسل بەئامادەبوونی سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران، پێیان داگرت لەسەر داکۆکی کردنیان لە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کۆڕی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئوروپاو سێ وڵاتی ئوروپایی دیکە لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) بەسەرۆکایەتی هێلگا شمیت سکرتێری گشتیی دەزگەی هەنگاونانی دەرەکی یەکێتی ئوروپاو بەئامادەبوونی نوێنەرانی سێ وڵاتی فەڕانسە، ئاڵمان وئینگلیز لەئاستی بەڕێوەبەرانی سیاسی و سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری وزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ئەمشەو بریاری خۆی لەبارەی مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی یان چوونەدەر لێی، ڕابگەیێنێ. هەرلەوبارەوە، ئوروپییەکان سوورن لەسەر ئەوەی بتوانن ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەهاوکاری ئێران وهەروەها ڕووسیا و چین بپارێزن.