داخوازیی گوتریش لەمەڕ پێبەند بوونی لایەنەکانی دیکەی ھەنگاوی ھاوبەش بە بەڵێنەکانیان
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە کشانەوەی ئەمریکا لە ھەنگاوی ھاوبەش و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، داوای لە لایەنەکانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە کرد ھەتا بەتۆکمەوتەواوی پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان لە بارەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە بن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە دوای ڕاگەیاندنی داناڵد ترەمپ لە بارەی کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە گەڕانەوەی بایکۆتە ئەمریکییەکانی دژی ئێران، لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەستکەوتێکی گەورەیە کە یارمەتیی ئاشتی و ئاسایشتی جیھان و ناوچەکە دەدات.
ھەر لەم حاڵەدا گەری سیک ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا ، وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بە ھەڵەیەکی مێژوویی ترەمپ زانی و وتی: ئەم کارە ئەمریکا بەرەوڕووی ھاوپەیمانە ئەورووپییەکان و لایەنەکانی دیکەی ھەنگاوی ھاوبەش دەکاتەوە.
گەری سیک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا بە دەربڕینی ئەمەی کە گومان لەوەدا نەبوو کە ترەمپ بۆ نیشان دانی جێبەجێکردنی وادەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە، وتیشی: بڕیارەکەی ترەمپ ھەڵەیەکی مێژوویی بوو و لە کردەوەدا ئەمریکای گەڕاندەوە بۆ پێنج ساڵ لەمەوپێش.
ترەمپ ڕۆژی سێ شەممە فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد.
ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا وڵاتانی جۆربەجۆر پشتگریی خۆیانیان بۆ ڕێککەوتننامەکە ڕاگەیاندووە.