ئیسرائیل، عەرەبستان و بەحرەین، لایەنگرانی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی
هاوکات لەگەڵ نەیارەتی و ڕەخنەی بەربڵاوی وڵاتانی جیهان لەگەڵ کردەوەی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر ی ئەم وڵاتە لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی ناسراو بە بەرجام، ڕژێمی زایۆنیستی ، عەرەبستان و بەحرەین، داکۆکیی خۆیان لەم کارەی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، دوای ڕژێمی زایۆنیستی ، عەرەبستانی سعودی و بەحرەینیش ڕایانگەیاند کە لە هەوڵی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوونەدەری لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، داکۆکی دەکەن .
دەوڵەتی عەرەبستان کە بە هۆی داکۆکی سیاسی وسەربازیی ئەمریکا لە ماوەی چەند ساڵ بەرلەشەڕخوازییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوان سوریا، عێراق و یەمەنی بە ئامانجی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی واشینگتون و ڕژێمی زایونیستی ، پێ و شوێن دەگرێ، شەوی چوارشەممە بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک داکۆکی کرد لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی و هەروەها سەپاندنی دووبارەی بایکۆتەکان بە دژی ئێران .
بەحرەینیش کە ئەم ساڵانەی ڕابردوو بە داکۆکی ئەمریکا سەرکوتکردنی شیعەکانی ئەم وڵاتەی خستوەتە دەستووری کاری خۆی ڕایگەیاند: مەنامە لە چوونەدەری واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و توندترکردنی بایکۆتەکان بە دژی ئێران داکۆکی دەکات .
بەرلە عەرەبستان و بەحرەین، بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمیش لە وتاردانێک دا داکۆکی خۆی لە ترەمپ ڕاگەیاندبوو.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە وتاردانێک دا باسی چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج و یەک و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی کرد بوو .
ئەم بڕیارەی ئەمریکا بەرەوڕووی نەیارەتی ئاشکرای وڵاتانی جۆربەجور لەوان شەریکە ئەورووپییەکانی ئەمریکا وەک ئاڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بووەوە .
فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە وتاردانێک دا دوای قسەکانی ترەمپ و چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی : ئەورووپا بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران و مانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤوکی، درێژە پێ دەدات.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە کاردانەوە بەرامبەر چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی وتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هەرلەبەرجام دەمێنێتەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی کاغەزێک بێت کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانی تێدا ڕەچاو نەکرێت، ڕێگەیەکی ڕوونتر دەگرینەبەر.