May 09, 2018 12:16 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وڵاتانی ئەورووپی بەرامبەر بڕیاری ترەمپ بۆ چوونەدەری  ئەمریکا لە کۆهەنگاوی  ناڤۆکی

وڵاتانی ئیتالیا، نەرویج، ئوتریش و بەلژیک شەوی چوارشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی دوناڵد ترەمپ بۆ چوونەدەری ئەمریکا لە کۆهەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکیی ئێران داکوکی کرد و پێداگری لەسەر کرد.

پائۆلۆ جنتیلونی  سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دوابەدوای  قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی، لە پەیامێکی تویتەری دا  بە داکۆکی کردن لە بەرجام ، نووسی :  ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ بپارێزرێت.

ئینە ماری ئەریکسون  سوریدە،  وەزیری دەرەوەی نەرویجیش   بە بڵاو کردنەوەیەک پەیامێک لە  تویتەرەکەی  وێڕای پەژارە دەربڕین لە بڕیاری سەرۆکی  ئەمریکا لە چوونەدەر لەبەرجام، داوای لە ئێران و لایەنەکانی  تری کۆهەنگاوی هاوبەش  کرد لەم ڕێککەوتنە بمێننەوە.

هەروەها کارین کنایسل  وەزیری دەەروەی  ئۆتریشیش  لە کاردانەوە بەرامبەر  کردەوەی  یەک لایەنەی دەوڵەتی ئەمریکا لە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بەرجام، داکۆکی خۆی لە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند و پێداگری کرد کە بەرجام  کاریگەر بووە.

هەرلەم حاڵەدا  چارلزمیشل  سەرۆک وەزیرانی بەلژیکیش وێڕای پەژارە دەربڕین سەبارەت بە بڕیارەکەی ترەمپ  بۆ دەرکەوتنی ئەمریکا لەبەرجام  وتی  کە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەمانای ئاڵۆزی زۆرتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

چارلز میشێلا وتیشی : ئەورووپا و شەریکە نێودەوڵەتییەکانی دەبێ هەروەها بەرامبەر  بە بەرجام  ئەرکمەند بن  و ئێرانیش   جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤوکی  درێژە پێ بدات.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکانی بەریتانیا، ئەڵمان و فەرەنسا لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری  ڕۆژی سێ شەممەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوە ی ئەم وڵاتە لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی  بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک،  پێبەند بوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران پێداگرییان کرد .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی  خۆجێیی  بە ئیدیعای  بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی  فەرمانی چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  پێنج و یەک کەلە لایەن  ڕێکخراوی نەتەوەکانیشەوە پشت ڕاست کرابوو، مۆر کرد.

هەوڵی یەک لایەنەی  ئەمریکا بۆ کشانەوەی لەبەرجام لەحاڵێکدایە کە  تائێستا وڵاتانی جۆربەجۆر  داکۆکی خۆیان لەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ