ئەمریکا لە دە دەققە دا بەرهەمی ساڵەهای ساڵ هەوڵی جیهانی ، تێک دا
جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی : ترەمپ لە دە دەققە دا بەرهەمی ساڵەها هەوڵی جیهانی ، تێک دا .
بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، تونی بلینکن جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، دوابەدوای ڕاگەیاندنی دوناڵد ترەمپ لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتی : ئەوەی کە بە کۆی جیهانی دوای ساڵەهای ساڵ هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە دەست هاتبوو، ترەمپ بە یەکجاری لە ناوی برد .
گەری سیک، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش ڕاگەیەندرانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامی بە هەڵەیەکی مێژوویی ئەمریکا زانی و وتی : ئەم کارە، ئەمریکا دەخاتە بەرەوڕووی هاوپەیمانانی ئەورووپی و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .
ئەندامانی دەوڵەتی باراک ئوبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش ڕەخنەیان لە کشانەوەی دوناڵد ترەمپ لە بەرجام گرت و سەبارەت بە دواهاتی وشداری دا .
جو بایدن جێگری ئوباما لە بەیاننامەیەک دا بڕیاری ترەمپی بە هەڵەیەکی قووڵ و قەیرانێکی ناپێویست زانی .
جان کەری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەم بڕیارە ئاسایشی ئێمە لاواز دەکات و بەڵێنی ئەمریکا دەشکێنێ، ئێمە لەنێوان هاوپەیمانانی ئەورووپی تەریک دەخاتەوە.
جان برنان بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا "سی ئای ئەی " لە دەوڵەتی ئەمریکاش بڕیاری ترامپی بە هەڕەشەیەک بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە زانی.
ترەمپ شەوی ڕابردوو بڕیاری خۆی بۆ چوونەدەر لە بەرجام ڕاگەیاند.