May 10, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • مێرکێل: ئەورووپا هەموو توانای بەکار دێنی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەل ئێران

خاوەن شکۆی ئەڵمان بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک) ڕایگەیاند ئەورووپا هەموو تواناو دەسەڵاتی خۆی بەکار دێنێ بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بەردەوام بکرێ .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ئانگێلا مێرکێل" سەدری ئەعزەمی ئەڵمان ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوە بە بڕیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئەڵمان هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی هەموو توانای خۆی بەکار دێنی بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران هەر بپارێزرێ  و بمێنێتەوە.

سەدری ئەعزەمی ئەڵمان جەختی کرد: ئێران تا ئێستا پێبەند بووە بەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی چوارشەممە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و داسەپێندرانەوەی بایکۆتەکان دژ بە تارانی ڕاگەیاند. ڕژێمی زایۆنی، عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین لە هەنگاوێکی هەواهەنگدا لە ڕیزی یەکەمینی ئەو ڕژێمانەیدا بوون کە داکۆکییان لەو هەنگاوەی ترەمپ کرد  ووە لە کاتێکدایە کە    زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان داکۆکی و پشتیوانی خۆیان لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە دەربڕیوە.

ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوەش دەکات کە سەدری ئەعزەمی ئەڵمان بە ئاماژە بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سووریا وتوویەتی ئەورووپا دەبێ دەورێکی تۆختر و بەرچاوتر لە پرۆسەی چارەسەر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە بگێڕێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسراییل سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەن بنکە و ناوەندێکی سەربازییان لە دەڤەری دیمەشق بۆردومان کردووە.

ژێدەرە سەربازییەکانی سووریایش ڕایانگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە دوو فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی لە ئاسمانی ناوچەی نزیک بە "کەسوورە"  لە قەراخ جووتسایدی "دیمەشق _دەرعا" لە باشووری دیمەشق، پێکاوە.

سەرپەیڤ