May 10, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • پێشنیاری یاسادانەرێکی ئەمریکی لەمەڕ ڕوونخوازی کردن لە ترەمپ لە بەر کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە بەر کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داوای ڕوونکردنەوەی لێ بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ھێڵ، ماکسین واتێرز نوێنەری دیموکراتی ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا ڕایگەیاندووە: ڕوونخوازی لە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاکە بژاردەی دیموکراتەکانە لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ماکسین واتێرز وتیشی: نابێ جەماوەری ئەمریکا لە بەر حەزو خۆویستیی ترەمپ بکەونە تەنگژەوە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتیشی: ترەمپ ھەتاکو دێ زیاتر ئەمریکا نوقمی تەریک خرانەوە دەکات، چونکو ھاوپەیمانانی واشێنگتۆن بڕیارەکەی ترەمپیان بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئیدانە کردووە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران  فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا گەلێک لە دەوڵەتانی جیھان بێجگە لە ڕژێمی زایونی و ئالی سەعود پشتگریی خۆیانیان بۆ ئەم ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییە ڕاگەیاندووە . ئەو کارەترەمپ بەتایبەتی لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی یەکێتیی ئەورووپاو سەرکردەکانی بریتانیاو فەرانساو ئاڵمانیادا بەرەوڕوو بووەتەوە .

 

سەرپەیڤ