ئامادەباشی مووشەکی بەتوانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکیی لە چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i337938-ئامادەباشی_مووشەکی_بەتوانای_هەڵگرتنی_کڵاوەی_ناڤۆکیی_لە_چین
چین ئەو مووشەکانەی خۆی خستە باریی ئامادەباشیەوە کە دەتوانن کڵاۆی ئەتۆمی هەڵبگرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2018 14:24 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی مووشەکی بەتوانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناڤۆکیی لە چین

چین ئەو مووشەکانەی خۆی خستە باریی ئامادەباشیەوە کە دەتوانن کڵاۆی ئەتۆمی هەڵبگرن .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "وو چیان" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە مووشەکەکانی دونگ فانگی خۆی بەتوانای هەڵگرتنی کڵاڤۆکە ئەتۆمییەکان بۆ هێرشە ناڤۆکییەکان لەمەودا دوور و نزیکەکان، داڕشتووە.

ئەو وتەبێژە پێی داگرت؛ سیاسەتی چین لەبارەی ئەوەی کە پێش هەوڵی وڵاتانی دیکە، چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنێ ، نەگۆڕدراوە.

چین ساڵی رابردوو مووشەکێکی بالستیکی کیشوەرپێوی تاقی کردەوە کە بەپێی ڕاپۆرە باسکراوەکان ، توانای هەڵگرتنی دە کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەیە.

تاقیکارییە مووشەکییەکانی چین لەبارودۆخێکدا ئەنجام دراوە کە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا لەیەکێک لە خرابترین خولەکانی دوای هاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دایە.

ماڵپەڕی سوپای چین پێشتر لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاندبوو، شەڕی نێوان چین و ئەمریکا واقعیتر لە هەر کاتێک دێتەبەرچاو.

وەزارەتی دەرەوەی چینیش پاش ڕاگەیاندنی حکومەتی ترەمپ لەمەڕ پێش گرتن بەنزیکبوونەوەی چین لە دوورگە دەسکردەکانی دەریای باشوور وشداری بە ئەمریکادا، ئاگاداری جم و جۆڵەکانی لەناوچەدا بێ.