May 11, 2018 21:01 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا مشتومڕ و دانوستانیش دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) زیانی گەیاندووە بە دۆستایەتی ئوروپا و ئەمریکا و ئەگەر پێویست بکات بەرلین لەوبارەوە لەگەڵ واشنگتۆن دەکەوێتە مشتومڕ و دانوستانیش.

هایکۆ ماس ئەمڕۆ هەینی لەدیمانە لەگەڵ حەوتەنامەی ئاڵمانیی شپیگل وتی: بڕیاری ئەمریکا لەسەر چوونەدەر لەڕێککەوتنی ناڤۆکی لەدرێژماوەدا زەبر دەدات لە پەیوەندییە واوە ئەتلەنتیکییەکان و ئێمە لەچەند مانگی داهاتوو دانوستان و بێتوو پێویست بکا تەنانەت مشتومڕ لەسەر هەڵوێستەکانمان دەکەین.

نێلس ئانن وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری دەرەوەی ئاڵمان کە ناوبراویش وەک ماس ئەندامی پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەو وڵاتەیە، وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بڕیارێکی هەڵە بوو کە شوێنهاتی جیددی درێژماوەی دەبێ لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ بەرلین.

لەهەمان کاتدا، سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان و ڕێبەری پارتی دیموکرات مەسیحی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی لەلێدوانێکی جیاوازدا وتی: بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) کارناکاتە سەر پەیوەندییەکانی ئوروپاو ئەمریکا.

ئانگێلا مێرکل لەهەمان کاتدا وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، متمانە بە نەزمی جیهانی لاواز دەکا چونکە هەڵوەشانی یەکلایەنەی ڕێککەوتنێک کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش پەسەند کراوە، کارێکی دروست و شیاو نییە.

سەرپەیڤ