May 12, 2018 10:18 Asia/Tehran
  • چوونەدەری ترەمپ لە رێککەوتنی ناڤۆکی، بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەوروپییەکان

سەرۆکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی سی ئای ئەی وتی : کشانەوەی واشینگتۆن لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، ئەوانی لەهێڵی بەرایی بەرەنگار بوونەوەی ئەوروپییەکان داناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مایکل  هایدن   لە وتووێژ لەگەڵ  بڵاو کراوەی ئاڵمانی شپیگل  وێڕای  پێداگری لەسەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێبەندی  هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکییە، سەبارەت بە کشانەوەی  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە  وتیشی : ترەمپ بەپێی ڕاستییە بەرچاوەکان بڕیارنادات.

سەرۆکی  پێشووی سی ئای ئەی سەبارەت بە دواهاتی هەوڵەکانی ترەمپ بەدژی بەرجام وتی  : هێڵی بەرایی بەرەوڕووبوونەوە، ئێرانییەکان نین  بەڵکوو دۆستانی ئەوروپی ئەمریکاییەکانن و ئەم وڵاتە لەنێوان ئەوان دا تەریک دەکەوێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی ئەم مانگە بێ سەرنج دان بە نەیارەتی  ئەورووپییەکان ڕایگەیاند وڵاتەکەی وێڕای چوونەدەر لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، بایکۆتەکان بە دژی ئێران و لایەنەکانی بارزگانی وڵاتەکەی پەسەند دەکات  . 

ژان ئیڤۆ لۆدریان   وەزیری دەرەوەی فەرەنسا  هەوڵی ئەمریکا لەمەڕ سەپاندنی بایکۆت بە دژی کۆمپانییەکانی بیانی کە لەگەڵ ئێران پێوەندی بازرگانیان هەیە  بە قەبووڵ نەکراوە وەسف کرد و وتی : ئەورووپییەکان  نابێ  تاوانی چوونەدەری ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی بدەن.

سەرپەیڤ