داواکاری زوربەی ئاڵمانیەکان بۆ پارێزرانی کۆهەنگاوی ناڤۆکی
ئەنجامی ڕاپرسیەک لەنێوان شارومەندانی ئاڵمانی نیشانی دا کە زۆربەی ئاڵمانیەکان داوای پاراستنی پڕوگرامی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فرانکفورتری ئاڵگمانییە ئەنجامی ڕاپرسی لێکۆڵینەوەی ئەمنید و ڕۆژنامەی بیلد ئام زونتاگ نیشانی دا کە سەتی هەشتای ئەو کەسانەی پرسیاریان لێ دەکرا داوای پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بووە و پێداگرییان کرد کە سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، ئەورووپییەکان هەر بەم ڕێککەوتنە پێبەند بن.
تەنیا سەتی هەشتای بەشداران لەم ڕاپرسییە لەسەر کشانەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەم ڕێککەوتنە پێداگرییان کرد .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مەی ، بە ئیدیعای بێ ئەنجام بوونی بەرجام و تۆمەتە بێ بنەماکانی دژە ئێران، فەرمانی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامی مۆر کرد . هەوڵی یەکلایەنەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە پێنج وڵاتی مۆرکەری بەرجام و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داکۆکی خۆیان لە م ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاند.