داواکاری پارتێکی ئەڵمانیایی بۆ پێکهاتنی کۆبوونەوەی یەکێەتی ئەوروپا لەمەر بەرجام
پارتی لیبرال دیمۆکراتی ئەڵمانیا بەسەرنج دان بە چوونەدەری ئەمریکا لە پڕۆگرامی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) خوازیاری پێکهاتنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و تایبەتی یەکێتی ئەوروپا بوو سەبارەت بە بەرجام .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی "هەندلزبلاتی ئەلمانیا" " کریستییەن لیندنێر" سەرۆکی پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی ئەڵمانیا وتی: ئەوروپا دەبێ زاڵبێت بە سەر شۆکی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام.
لیندنێر بەڕەخنە گرتن لە کردەوەی دەوڵەتی "ئانگلا مێرکل" ، گەورە شالیاری ئەو وڵاتە لەبەر وڵام نەدانیی خێرای بە فەرەنسا سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکان و هاواهەنگی لە ئەورووپام وتیم ئەگەر کاربەدەستانی پێشووی ئەڵمانیایش لە ساڵی ١٩٨٩ وەکوو میرکل بە دردۆنگی هەنگاویان هەڵگرتبا، یەکیتی وڵات قەت دەستنەدەکەوت.
سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی ئەڵمانیا وتیشی، ئەمریکا دیسانەوە گەراوەتە وە سەر یەکلاخوازییەکان و وێدەچێت بەم کارەی تەریک کەوتنەوە و تاوسەندنی میلیتاریستی لە جیهان تووند تر بیتەوە .
کریستییەن لیندنێر" ئانگلا میرکلی لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوەیی بە لاواز وەسف کرد و بەئاماژە بە مەسەلەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا جەختیکرد مۆسکۆ دەبی دووبارە بانگ بکرێتەوە بۆ پێکهاتەی جی هەشت.