موگرینی : سوورین لەسەر پاراستنی بەرجام
بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا شەوی سێشەم لەسەر چوارشەم دانوستانی بروکسێل سەبارەت بە بەرجامی بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەریتانیاو ئاڵمان و فەڕەنسەو ئێرانی بە ئەرێنی زانی و گوتی : سوورین لەسەر پاراستنی بەرجام .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فێدریکا موگرینی بە ئاماژە بەوەی کە بەشداران لەم کۆبوونەوەدا لە بارەی بڕیاری چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام مخابنیان دەربڕی ، وتیشی : لایەنە ئوروپیەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، دیسان جەختیان کردەوە لەسەر پێبەندبوونیان بە بەرجام.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە لێدوانەکانی خۆی دا سوودوەرگرتن لە بەرژەوەندیەکانی بەرجامی بە پێویست زانی و وتیشی : لە دانوستانی داهاتوودا لە بارەی رێکاری ئەم پرسە وتووێژ دەکرێ .
موگرینی رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئاسایشی جیهان و ناوچەکە بە گرنگ زانی .
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو و لە درێژەی فەرمانبەریەتی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام لە گەڵ هاوشانانانی فەڕەنسی ، ئاڵمانی و بەریتانی و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بروکسێل دانوستانی دەست پێکرد .
زەریف لەم دانیشتنە پێنج قۆڵیەدا لەسەر چۆنیەتی درێژەی جێبەجێ کرانی بەرجام و وەرگرتنی دەستەبەری کردەیی لە لایەن لایەنە ئوروپیەکانەوە وتووێژی کرد .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨، بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژی ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی سزاناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.
کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ کاردانەوەی لایەنەکانی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوو بووە.