کوژرانی چوار کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای عەرەبستان بۆسەر پارێزگەی سەعدە
چوار هێزی یەمەنی لەپەلاماری ئاسمانیی سوپای عەرەبستان بۆسەر شاری موجزی پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن کوژراون .
بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیاانی ڕۆژی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی لە درێژەی دەستدرێژکاری سەربازیی بۆسەر یەمەن، ناوچەیەکیان لە شاری موجزی پارێزگەی سەعدەیان دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە چوار کەس لەوان واتە ژنێکی یەمەنی کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوون .ک
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی هەروەها دوێنێ پێنج شەممە شارەکانی حەرەز و میدی پارێزگەی سەعدەیان 34 جار دایە بەر پەلامار .
هەرلەم حاڵەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری مەنبە لە پارێزگەی سەعدە لەوان ناوچە ئاوەدانەکان و مەزراکانی کشت و کاڵیان بە بۆمبی هێشوویی بوردومان کرد .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی .
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.
ڕژیمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا بگەن .