May 25, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەن

کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بەشداریی ئێران و پێنج وڵاتی دیکەی ئەندامی ئەو ڕێککەوتنەو نوێنەری یەکێتی ئوروپاو بەبێ بەشداریی ئەمریکا لە هۆتێل 'کوبورگ"ی ڤیەنی ئۆتریش دەستی پێ کرد.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیەک لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆ هەینی نووسی: ئەو دانیشتنە بەمەبەستی تاووتوێی شوێنهاتەکانی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاوێژکاریی لەبارەی ڕێکارەکانی درێژەدان بە ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە، بەڕێوە چووە.

لەو دانیشتنەدا یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش ئامادەیە.

یەک لە ئەندامانی بەشدار لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە ناوی باس نەکراوە، وتی: بەسەرنجدان بە پاساهەڵنەگربوونی چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی ڕاپۆری نوێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە بۆجاری یانزەهەم پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی پشت ڕاست کردەوە، واچاوەڕوانی دەکرێ ئەو کۆمیسیۆنە بە یەکدەنگ نەیارەتی بکات لەگەڵ کردەی نایاسایی واشنگتۆن.

ئەو ئەندامە بەشداربووەی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیوای خواست؛ ئەندامانی ئەو دانیشتنە پێدابگرن لەسەر پێویستیی درێژەدان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابین کرانی داواکاریی و بەرژەوەندییە ئاشکراکانی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا.

سەرپەیڤ