حوزه‌یران 01, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • رەخنەی نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا لە شەپۆلی گیرانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانی سەعوودیا

نوێنەری بەریتانیا لە پەرلەمانی ئوروپا ڕەخنەی گرت لە شەپۆلی گیرانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانی سەعوودیا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، چارلز تانوک نوێنەری بەریتانیا لە پەرلەمانی ئوروپا داوای لە بەرپرسانی سەعوودی کرد، چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ کە گیراون، ئازاد بکەن.

تانوک وتی: ئەگەر عەرەبستان دەیەوێ دەوری خۆی وەک دەورگێڕی سەرەکی لەناوچەدا بپارێزێ، دەبێ سازگاری دروست بکات لەنێوان سیستەمی دەسەڵاتدار بەسەر ئەو وڵاتەو پەیمانە نێودەوڵەتییەکان.

تانوک وتی: دەبێ عەرەبستان چالاکوانانی مافی مرۆڤ و بەرەڤانیکارانی مافی ژنان کە قۆڵبەست کراون و لەمافی سەرەکی و پەیوەندی گرتن بە پارێزەران بێ بەشن، ئازاد بکات.

پەرلەمانی ئوروپاش بڕیارنامەیەکی لەمەڕ شەرمەزارکردنی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان پەسەند کرو داوای لە بەرپرسانی سەعوودی کرد، ڕەوتی چاکسازییەکان لەو وڵاتە خێرا بکەن.

ئەو بڕیارنامەیە داوا لە ڕیاز دەکا هەرچەشنە بەرتەسکی دانان لەبەردەم چالاکیی چالاکوانانی مافی مرۆڤ بوەستێنێ و چالاکوانانی گیراوی مافی مرۆڤ بۆ وێنە چالاکوانانی بەرەڤانیکاری مافی ژنان دەسبەجێ و بێ شەرت و مەرج ئازاد بکات.

ئەو بڕیارنامە داوا لە عەرەبستان دەکا کۆتایی بێنێ بە هەڵاواردن لەدژ کەمینەکان و ڕێز بگرێ لە مافی کەسان و گرووپ ولایەنەکان.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپا، حکومەتی سەعوودیایان بە حکومەتێکی سەرکوتکەر لێکدایەوە کە مافە سەرەکییەکانی شارومەندان دەبەزێنێ.

سەرپەیڤ