حوزه‌یران 05, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی فەڕانسا : بەرجام دەبێ بپارێزرێت

وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ڕۆژی دوشەم لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک سەبارەت بە بەرجام و داهاتووی چالاکی کۆمپانیا ئورووپاییەکان لە ئێران جەختی کرد کە بەرجام دەبێ بپارێزرێت .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزوین ئێران ژان  ئیو لودریان "  وەبیریشی هێنیاەوە  ئەمریکاییەکان  هەڕەشە لە کومپانیا فەڕانسەوییەکان دعکەن  کە ئەگەر  بێتوو لە ئێران سەرمایەنانەوە بکەن  بایکوت دەکرێن . بە و پێیە  پاریس  دەبێ   سازوکارێکی بۆ پاراستن  لە کۆمپانیاکانی خۆی و بۆ پاراستنی بەرجامم  لە بەرچاو بگرێت .   وەزیری  دەرەوەی  فەڕانسا شەوی هەینی  ڕابردوو وتیشی    یەکێتیی ئوروپا  لە بواری  پاراستن لە   کومپانیا ئوروپاییەکان لە هەمبەر بایکوتەکانی  ئەمریکا دژی  ئێران  پێشکەوتنەکانی هەبووە . دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەمە 8 مای  بە دووپات کردنەوەی  تۆمەتە  بێ بنەماکانی دژی  ئێران  چوونەدەری  واشنگتون لەبەرجام و گەڕانەوەی  بایکوتە ناڤۆکیەکان  لە ماوەی  سێ  هەتا 6 مانگی داهاتووی  ڕاگەیاند . ئەو کردەوەی تڕەمپ ڕووبەڕووی   شەمەزار کردنی  بەربڵاوی  ناوخویی و نێونەتەوەیی  بووەوە .   بریتانیا  فەڕانسا  ڕووسیا و چین  ئاڵمان  و یەکێتیی  ئوروپا  وەک لایەنەکانی بەرجام  وتیشیان لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری دەکەن .  لە هەمان پێناودا  ئێران  ئوروپا لە هەفتەکانی    ئەم دواییەدا  وتووێژگەلێکیان  بە مەبەستی  پاراستنی بەرجام  دوای چوونە دەر  لە ئەمریکا  لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە  دەسپ ێکرد .  ڕێبەری مەزنی  ئینقلابی ئیسلامی ئێران  چوارشەمە   23 مای  لە  شی کردنەوەی  دۆخی  پێویست  بۆ درێژە دان بە  بەرجام  لە گەڵ ئووپاییەکان جەختی کرد :  ئوروپاییەکان    دەبێ   ڕێککەوتنێک  دژی ئەمریکا  بدەن بە ئەنجومەنی ئاسیاش و ناڕەزایەتی دەرببڕن بە چوونە دەری واشنگتون  لە بەرجام  ئوروپاییەکان هەروا دەبێ  بەڵێن بدەن    پرسی مووشەکی  و ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران  هیچکات  نەهێنە ئاراوە .بەرەنگاری  هەر جۆرە  بایکوتێکی ئەمریکا دژی  ئێران ببنەوە  و کڕینی نەوت  لە ئێرانیش ب ە ڕادەی  پێویستی   ئێران  گەرەنتی بکەن  بانکە   ئوروپاییەکانیش  دەبێ  سەبارەت بە  گرتن و دانی  پارەی  بازەرگانی  دەوڵەتی و تاکەیی  لە گەڵ کماری ئیسلامی ئێران گەرەنتی  بدەن .

سەرپەیڤ