پرێس کۆنفرانسی مەکرۆن و نتانیاهۆ دووپات بوونەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
پرێس کونفرانسی هاوبەشی ڕۆژی سێ شەمی ئێمانوئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنساو بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاریس لەسەر تەوەرەی لەئێران ترسان و دووپات کرانەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، نتانیاهۆ لەم پرێس کونفرانسە دا وتی : داوای لە فەرەنسە نەکردووە لە بەرجام بکشێتەوە چونکە بۆخۆی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەم ڕێککەوتنە بۆ خۆی بەم زووانە لە ژێر گوشاری ئابووریی ئەمریکا لە ناودەچێت.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێ شەممەی هەشتەمی مانگی مەی بە دووپاتکردنی تۆمەتە بێ بنەماکان بەدژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی لەماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەم کارەی ترەمپ بەرەوڕووی ئیدانەکرانی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەوە .
تەنیا ڕژێمی زایونیستی و ئیمارات لەم کارەی ترەمپ داکۆکییان کرد .
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیستی وێڕای دووپاتکردنەوەی قسەکانی دوژمنانەی بەدژی ئێران ، وتی : بۆ ئەو تەنیا ئەمە گرینگە کە پێش بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی بگیردرێت.
ئەم ئیدیعا پێ کەنینییەی نتانیاهۆ لەحاڵێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا بە جاران پێداگری کردووە لەسەر ئاشتیانە بوونی چالاکی ناڤوکیی ئێران.
مەکرۆنیش ئیدیعای کرد فەرەنسا و رژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئێران خاوەن نیگەرانی هاوبەشن.
سەرۆکی فەرەنسا وێڕای پێداگری کردن لەسەر گرینگایەتی بەرجام ئیدیعای کرد ڕێککەوتنێکی تۆکمەوتەواو کە داگری بەرنامەی مووشەکی و چالاکی ناوچەیی ئێران بێت، دەبێ لەبەرجام زیاد بکرێت .
دوولایەن هەروەها باسی ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کارگرووپی هاوبەش بەمەبەستی پەرەی هاوکارییەکان لەم بوارەیان کرد .
نتانیاهۆ لە ڕۆژی دووشەممەوە سەفەری دەورەیی خۆی بۆ ئەورووپا بەمەبەستی پەرەپێدانی گوشار بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێکردووە.
نتانیاهۆ ڕۆژی دووشەمە گەیشتە بەرلین و لەگەڵ ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا دیدار و وتووێژی کرد .
ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە بەرلینی بەرەو پاریس بەجێ هێشت . نتانیاهو لە پاریسیش بەرەو لەندەن دەچێت.
ئێران تەوەرەی سەرەکیی وتووێژەکانی نتانیاهۆ لەگەڵ کاربەدەستانی ئاڵمان، فەرەنسا وبەریتانیایە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆلێکی بنەڕەتی لەبەرەنگار بوونەوەی پیلانگێرییەکان و هەولی میحوەری ڕۆژاوایی - سعودی - زایۆنیستی لە ناوچە هەیە.