حوزه‌یران 07, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • تێرێزا می ڕوو لە ناتانیا ھۆ : لەندەن پێبەندی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە لەگەڵ ئێران دا

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە سەر پێبەند بوونی لەندەن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران(بەرجام) پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تێرێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، بەر لە دەست پێ بوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە بینای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بریتانیا لە لەندەن ڕایگەیاند: بریتانیا لە پاڵ فەرانساو ئاڵمانیا لەو باوەڕەدایە کە ھەنگاوی ھاوبەش باشترین ڕێککەوتنێکە کە دەبێ بپارێزرێت.

تێرێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتیشی: ھەتا ئەو کاتەی کە ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی نێو ڕێککەوتنەکەی بێت، دیارە ئەم سێ وڵاتەش پێبەندی ئەم ڕێککەوتنە دەمێننەوە.

ھەر لەم حاڵەدا، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە لێدوانێکی بانگەشەکارانەی دا وتی: لە سەر دەست ڕانەگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی و پێشگرتن بە خۆی وتەنی ھەڵس و کەوتی توندوتیژی ئێران لە ناوچەکەدا چڕ بووەتەوە.

بەرلە دیدارەکەی تێرێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بریتانیا ئاڵ و گۆڕەکانی غەززەو داپڵۆساندنی خوێناویی ناڕازییان لە لایەن لەشکریانی ئیسرائیلی وەک تەوەرێکی ئەو دانیشتنانە ڕاگەیاند بوو.

بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، بەرلە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە دوایین وێستگەی پەلەقاژەی تێکدانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دوای بەرلین و پاریس خۆی گەیاندە لەندەن.

ھاوکات لەگەڵ ئەم سەردانەی دا ، کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنگرانی فەلەستین بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی و گەشتەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە، لە بەردەم بینای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لەندەن خڕ بوونەوەو دەستیان دایە خۆپیشاندان.

 

سەرپەیڤ