بەیاننامەی کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ئیدیعای کرد کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە نموونەی دەستهاتەکانی دەوڵەتی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەم وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە گۆڕەپانی جیهانی بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، کۆشکی سپی لەم بەیاننامەیە بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی یەک لایەنە وەسف کرد و پێداگری کرد ئەم ڕێککەوتننامەیە هیچ دەستهاتێکی بۆ ئەمریکا نەبووە.
لەم بەیاننامەیە هەروەها ئاماژە کراوەتە بایکۆتەکانی دەوڵەتی ترەمپ بە دژی کوماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی جۆربەجۆر لەوان بەرنامەی بەرگری مووشەکیی ئێران .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنەوەی ئیدیعای بێ بنەما بەدژی ئێران، کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام وگەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دوای ڕاگەیاندنی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی فەرمانی داوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەماوەی چەند حەوتەی داهاتوو دا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی، ڕووسیا و چین وتووێژ بکات، وتیشی : ئەگەر بەرژەوەندی گەلی ئێران دەستەبەر نەکرێت، سەرباری هۆگریی ئەمریکا، ئێران لە بەرجام دەمێنێتەوە.
بە هاتنەسەر کاری دوناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، واشینگتۆن سیاسەتی دوژمنانە تری بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتوەتەبەر.