ڕێککەوتنی کوریای باکوور و چین سەبارەت بە پاکتاوبوونی ناڤۆکی شێوەدوورگەی کوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i343170-ڕێککەوتنی_کوریای_باکوور_و_چین_سەبارەت_بە_پاکتاوبوونی_ناڤۆکی_شێوەدوورگەی_کوریا
میدیاکانی دەوڵەتیی کۆریای باکوور باسی ڕێککەوتنی ئەم وڵاتە و چینیان کرد لەسەر پاکتاو بوونی ناڤۆکییانەی شێوەدوورگەی کۆریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2018 08:53 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی کوریای باکوور و چین سەبارەت بە پاکتاوبوونی ناڤۆکی شێوەدوورگەی کوریا

میدیاکانی دەوڵەتیی کۆریای باکوور باسی ڕێککەوتنی ئەم وڵاتە و چینیان کرد لەسەر پاکتاو بوونی ناڤۆکییانەی شێوەدوورگەی کۆریا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز،  میدیاکانی دەوڵەتیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند :  کیم جونگ ئوون  و شی جین  پینگ، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی  ڕابردووی  خۆی دا لە پیکەن، چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکای  لێکدایەوە و سەبارەت بە پرسی هاوبەش لەوان  ڕوانگەکانیان بۆ  چارەسەرکردنی  پرسی  پاکتاوکردنی ناڤۆکی، ڕێککەوتن.

ڕێبەری کۆریای باکوور  دوێنێ بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی چین  سەفەری  پیکەنی کرد  . 

ڕێبەری  کۆریای باکوور دوو جار لە مانگەکانی مارس و مەی  ئەمساڵ دا، سەردانی   چینی کردبوو  . 

چین ، گرینگترین لایەنگر و شەریکی ئابووریی کۆریای باکوور و داواکاری هەڵگرتنی  بایکۆتەکان بە دژی ئەم وڵاتەیە .