وشداریی ڕووسیا لەمەڕ سێناریۆی نوێی ڕۆژاوا دژ بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i343824-وشداریی_ڕووسیا_لەمەڕ_سێناریۆی_نوێی_ڕۆژاوا_دژ_بە_سووریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی هەوڵی ڕۆژاوا بۆ دروست کردنی سێناریۆیەکی نوێ دژ بە سووریا وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2018 15:02 Asia/Tehran
  • وشداریی ڕووسیا لەمەڕ سێناریۆی نوێی ڕۆژاوا دژ بە سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی هەوڵی ڕۆژاوا بۆ دروست کردنی سێناریۆیەکی نوێ دژ بە سووریا وشداریی دا.

ماریا زاخارۆوا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە دیمانە لەگەڵ ڕووسیا ئەلیەوم وتی: ڕۆژاواییەکان لەهەوڵی دروست کردنی سێناریۆیەکی نوێ دژ بە سووریان.

زاخارۆوا وتی: هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەئامانجی ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سووریا گەیشتنە ناوچەو هەوڵیان دا، بەمیکانیزمگەلێک، شەرعییەتی بەشار ئەسەد ببەنەژێر پرسیار.

زاخارۆوا وتی: ئەو فەرمانبەرێتییەی هاوپەیمانی ئەمریکی-عەرەبی شکستی هێناوەو زانیاری تۆکمەو تەواو لە داکۆکییە دراڤییەکانی ژمارێک وڵات بۆ هاتنەدیd ئەو ئامانجە لەدەست دایە.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا بەو حاڵەشەوە داوای لە شارومەندانی سووری کرد، بەپاراستی هۆشیاری، فریوی بەرنامەی جێی گومانی گرووپ ولایەنی وەک "کڵاو سپییەکان" نەخۆن.

زاخارۆوا حەوتەی ڕابردووش ئاشکرای کرد کە ڕەوتی رۆژاوایی-عەرەبی لەسێناریۆیەکی نوێدا بەکەڵک وەرگرتن لە کڵاوسپییەکان و بەئامانجی تۆمەتبارکردنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، بەنیازە پەلاماری شیمیایی بکاتەسەر سووریا.