حوزه‌یران 28, 2018 08:31 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەڕێکخراوەی نەتەوەکان،جارێکی تر ڕەخنەی گرت لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و داخ و مەخابنی دەربڕی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، (جۆئا والە دی ئالمدیا) João Vale de Almeida نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی تەوەرەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ەوە وتی: ھەتا ئەو کاتەی کە ئێران پێبەندی ڕێککەوتنەکەیەو نەکشابێتەوە، لایەنەکانی دیکەش پێبەندنی ڕاپەڕاندنی دەبن.

(جۆئا والە دی ئالمدیا) نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەڕێکخراوەی نەتەوەکان ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەورووپا و ھاوبەشەکانی دیکەی ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان بەکار دێنن بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتیشی: ئەورووپا ھەمیسان ئەو ڕێگا گونجاوانەی بەردەوام کردنی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا لێک دەداتەوەو ئەورووپا بەدووی دۆزینەوەی ڕێگایەکی دەستبەجێیە بۆ بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران.

(جۆئا والە دی ئالمدیا) نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەڕێکخراوەی نەتەوەکان ، وتیشی: ئێران پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەو ڕەوتی سەردان و پشکنینی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران ئەم بابەتەی بەتەواوی سەلماندووە.

ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لە ڕاپۆرتی دەورەیی خۆی دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وێڕای داخ و جەخار دەربڕین لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە وتوویەتی: بڕیارنامەی  ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە داوای ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنەکە لە لایەن تەواوی ئەندامان و داکۆکیی دامەزراوە ناوچەی و نێونەتەوەییەکان دەکات.

 

 

سەرپەیڤ