حوزه‌یران 28, 2018 19:30 Asia/Tehran
  • ریابکوف : بەرجام دەبێ بە هێزوتواناوە بپارێزرێت

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی بەرجام پیداگری کرد، ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە دەبێ بە گشت هێزودەسەڵاتەوە بپارێزرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس " سرگئی ڕیابکۆف" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند : بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە ئاستی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی پێنج وڵاتی ڕوسیا ، چین ، فەرانسە، بەریتانیاوئاڵمانیا لەگەڵ ئێران لەمەڕ بەرجام بەڕیوە بچێت. ڕیابکۆف پیداگری کرد: ئاکامی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێ ، دەس ڕاگەیشتن بە سەنەدێکی بەهێز لەپشتیوانی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام بێت. ڕیابکوف وتی: گشت وڵاتانی بەجێ ماو لە بەرجام لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی وەها کۆبوونەوەیەک لە چوارچێوەی هەوڵ بۆ پارێزرانی بەرجام پیداگری دەکەن. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ی مای بە دوپات کردنەوەی تۆمەتە بێ پایە وبنەڕەتەکانی لەدژی ئێران، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند . کۆماری ئیسلامی ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە لایەنەکانی تری ئەم ڕێککەوتنە مۆڵەتی داوە هەتا ڕێکار ورێ وشوێنێک بۆ دابین کردن ودەستەبەری بەرژەوەندی ئێران تیدا بدەن بەدەستەوە.

سەرپەیڤ