بولتون: هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ کەریمە ناگوڕدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i344157-بولتون_هەڵوێستی_ئەمریکا_لەمەڕ_کەریمە_ناگوڕدرێت
ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستی ئەم وڵاتەی لە مەڕ خاوەنداریەتی دۆرگەی کەریمە ی، بە نەگوڕدراو ڕاگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2018 15:07 Asia/Tehran
  • بولتون: هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ کەریمە ناگوڕدرێت

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستی ئەم وڵاتەی لە مەڕ خاوەنداریەتی دۆرگەی کەریمە ی، بە نەگوڕدراو ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جان بولتون ، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران لە مسکۆ بە ئاماژە دان بە پیداگری ئەمریکا لەسەر گەڕانەوەی نیمچە دۆرگەی کریمە بۆ ئوکراین وتی: لە دیداری ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ودۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مژاری پەیوەست بوونی هەمدیسی ڕوسیا بە گروپی حەوت دێتە ئاراوە. مسکۆ لەسەر نەیارەتی گروپی حەوت بە ئاکام وئەنجامی کۆپرسی ساڵی ٢٠١٤ خەڵکی کەریمە کە بووە هۆی جیابوونەوەی ئەم نیمچە دۆرگەیە لە ئۆکراین وپەیوەست بوونی بەڕوسیا ، لەم گروپە چووەتە دەرێی. بڕیک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە پوتین وترامپ لە هلسینکی، پێتەختی فەنلاند پێکەوە چاوپێکەوتن دەکەن. بولتون لە درێژەی قسەکانی خۆی لە ناو کۆڕی هەواڵنێران لە مسکۆ وتی ، لەوتووێژەکانی پوتین وترامپ ، مەسەلەی دەسوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا یش دێتە بەر باس . ئەمریکا ئیدعا دەکات کە ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠١٦ ی ئەم وڵاتە دەسوەردانی کردووە.