حوزه‌یران 29, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • روسیا: هەموو لایەنەکانی بەرجام بۆ پاڕاستنی هەوڵ بدەن

نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا وتی: دەرباز کردنی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش (بەرجام) زۆر گرینگە و ئەو وڵاتانەی تیادا ماونەتەوە دەبێ بۆ پاڕاستنی هەوڵ بدەن.

" میخائیل ئولیانوف'" نوێنەری ڕوسیا لە  ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەل هەواڵدەریی تاس وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لەچەشنی خۆیدا دەرەوشاوەیە وڕوسیا چاوەڕوانە کە هەموو لایەنەکان بە وادەو بەڵینەکانی خۆیان لە هەمبەر ئەم رێککەوتنە پێبەند بن. " ئولیانوف" بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مسەلەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی بەشداری (بەرجام) لە فەرمانی کاردایە ، وتی: ئێران لەقۆناخی یەکەمدا هۆگرە بزانێ کە چ تەگبیرێک لە لایەن وڵاتانی ئەندامی بەرجام بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی سەرچاوەگرتوو لەچوونەدەری ئەمریکالەم ڕێککەوتنە دەکرێت. " سرگئی ڕیابکوف" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیایش ڕۆژی پێنجشەممە وتی: وڵاتانی ئەندامی بەرجام دەبێ پێ لە سەر ئەوە دابگرن کە ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە جیایە لە بریارەکانی سیاسی ئەمریکا وسەربەخۆیە. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتی مای بە دوپات کردنەوەی بوختانە پوچەڵ و بێ بنەماکانی لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند. کۆماری ئیسلامی ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە لایەنەکانی تری ئەم ڕێککەوتنە کەداگری بەریتانیا ، فەرانسە ، ئاڵمان، چین وڕوسیایە ، موڵەتی داوە هەتا تەگبیرێک بکەن بۆ دابین کردن ودەستەبەری بەرژەوەندییەکانی ئێران .

سەرپەیڤ