موگرینی : یەکیەتی ئوروپا دەنگی بە پەکێجی داکۆکی کارانە لە ئیران دا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا گوتی : ئەم یەکیەیتە بە 28 دەنگی ئا ، پەکێجی داکۆکی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە چوارچێوەی بەرجامدا واژۆ کردووە .
فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا رۆژی هەینی لە کۆتایی دانیشتنی دوو رۆژەی سەرانی یەکیەتی ئوروپا لە بروکسێل رایگەیاند : لە دو رۆژی داهاتودا بڕگەکانی پەکێجی داکۆکی کارانە رادەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێ .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا وتیشی : بولگاریا تاکە نەیاری پێشکەشکردنی پەکێجی پێشنیارکراو بە ئێران بوو کە سەرنجام دەنگی ئەرێی دا .
فەڕەنسە ، بەریتانیا و ئاڵمان وەک سێ وڵاتی ئوروپایی لایەنی بەرجام ؛ ئامادەکارانی پەکێجی داکۆکی کارانە بۆ ئێرانن . دەووترێ بە گوێرەی رێککەوتنی سەرانی یەکیەتی ئوروپا ، بانکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا مولزەم کراوە بە داکۆکی لە کۆماری ئیسلامی ئێران .
بەرلەوە عەباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتبووی : پەکێجی پێشنیارکراوی یەکیەتی ئوروپا بۆ دەستەبەری بەرژەوەندیەکانی ئێران لە بەرجامدا ، لەوانەیە تا کۆتایی ژوئەن بخرێتەڕوو .