ڕووسیا داوای بەشداری نێودەوڵەتی کرد لە پاککردنەوەی سوریا لە مین
ڕووسیا ڕۆژی شەممە داوای لە وڵاتانی جیهان کرد لە سڕینەوەی ناوچەئازاد کراوەکانی سوریا لە مین ، یارمەتی مۆسکۆ بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە مۆرکرانی لێک گەییننامەی هاوکاری نێوان دەوڵەتی سوریاو ڕێکخراوی پاکتاوکردنی مینی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشوازی کرد و پێداگری کرد ئەم داکۆکیانە دەبێتە هۆی چێکرانی ڕەوشێکی شیاو و هێور بۆ گەڕانەوەی بەملوێنان سوریایی بۆ ماڵەکانیان و بنیات نانەوەی سوریا یارمەتی دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم بەیاننامەیە دا بەشداری نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاکردنەوەی سوریا لەمینی بە درێژەپێدانی هەوڵەکانی ڕووسیا لەم بوارە وەسفکرد و وەبیری هێنایەوە کە ڕووسیا تائێستا ناوچەکانی تەدمور ، حەڵەب و دەیروزووری سوریای لە مین،پاکتاو کردوەتەوە.
ئێستا تاقمێک لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی پاککردنەوەی مین سەربە هێزی چەکداری ڕووسیا لە پارێزگەی حومسی سوریا دامەزراوە.
هەروەها کارناسان و ئەندازیارانی سەربازیی ڕووسی سەرقاڵی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی مین لە شارە جۆربەجۆرەکانی سوریان.
تیرۆریستان کاتی داگیرکردنی تەدمور، حەڵەب، دەیروزوور و ناوچەکانی دیکەی سوریا، بینا ئاوەدانەکان و شوێنە گشتییەکان، ئوتوموبیلەکان، موتورەکان و تەنانەت کەرەستەی کایەی منداڵانیان تەیارکردبوو بە ماددەی تەقینەوە کە ئەویش نیشانەی ئەوەیە تیرۆریستان دەستیان بە ماددەی تەقەمەنی و چەکەمەنی رادەگات.