تەقینەوە لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i345914-تەقینەوە_لە_نزیکی_باڵیۆزخانەی_ئەمریکا_لە_پکەن
ژێدەرە هەواڵییەکان رایانگەیاند؛ تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەنی پێتەختی چین ڕووی داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2018 10:24 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەن

ژێدەرە هەواڵییەکان رایانگەیاند؛ تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەنی پێتەختی چین ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "الحدث" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) تەقینەوەیەکی یەکجار گەورە  گردوپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەنی هەژاند.

بە وتەی ژمارێک لە هەواڵنێران ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پکەن داخراون.

کەناڵی هەواڵیی سکای نیوز و مێدیا چینییەکانیش ڕوودانی ئەو تەقینەوەیەیان پشت راست کردۆتەوە.

هێشتا وردیاتی زیاتر سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو نەبۆتەوە.