ته‌مووز 28, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئۆتریش لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی ئۆتریش، پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بە پێویست زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "کارین کنایسل" وەزیری دەرەوەی ئۆتریش وێڕای ئاماژە کردن بە ئەولەویەتەکانی ئەو وڵاتە لەسەردەمی سەرۆکایەتی دەورەیی بەسەر یەکێتی ئوروپا ، داکۆکی کرد لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی: تەنانەت ئەگەر لایەنێک لەڕێککەوتنێکی چەندلایەنە بچێتەدەر، ناتوانێ لایەنەکانی دیکە لەبەر جێ بەجێ کرانی، سزابدات.

وەزیری دەرەوەی ئۆتریش وتی: ئامانجی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەئاشکرا لەناوبردنی بەتەواوەتی ئەو ڕێککەوتنەیە بەڵام لایەنەکانی دیکەی ماوە لە ڕێککەوتن، پێشانیان دا کە بڕیاریان وایە لەو پەیمانەدا بمێننەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترەمپ، لەگەڵ شەرمەزارکرانی بەرفراوانی جیهانی و ناڕەزایەتی دەربڕینی تاقم و گرووپە سیاسییەکان تەنانەت لەناوخۆی ئەمریکادا بەرەوڕوو بوو.

سەرپەیڤ