کرانەوی ژووری فەرهەنگیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346102-کرانەوی_ژووری_فەرهەنگیی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێران_لە_ڕوسیا
ژووری فەرهەنگیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی ئاشنابوونی هێزی وڵاتانی تر و ئاشنا بوون لەگەڵ دابو نەریت و کولتوری ئێرانی لە پەراوێزی پێشبڕکێکانی سەربازانی جیهان لە مۆسکۆ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • کرانەوی ژووری فەرهەنگیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕوسیا

ژووری فەرهەنگیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی ئاشنابوونی هێزی وڵاتانی تر و ئاشنا بوون لەگەڵ دابو نەریت و کولتوری ئێرانی لە پەراوێزی پێشبڕکێکانی سەربازانی جیهان لە مۆسکۆ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەید حەسەن  ئەبووتورابی بەرپرسی  بەشی فەرهەنگیی هێزە چەکدارەکانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ژووری ئێرانی بە بەرینایی 60 میتری سێ جا گەورەترین  ژووری پیشانگەی دۆستایەتی هێزەکانی جیهان لە  ڕووسیایە وتی : لەم ژوورەدا پیشەسازی دەستکردی  ئێران لەوان خاتەم کاری، مینا کاری، دەفری مسی، فەڕش، بەڕە و جانتا خراوەتە بەرچاو.

ئەبووتورابی وتیشی: کتێبە بەبایخە ئێرانیەکان  بۆ ئاشنا بوونی زۆرتری خەڵکانی جیهان لەگەڵ ئێران و هونەری خەت و نیگارکێشی  ئێرانییەکانیش لە ژووری ئێران  خراوەتەبەر چاوی خەڵک.

ژووری فەرهەنگیی هێزەچەکدارەکانی  کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە پەراوێزی پێشبڕکێکانی سەربازانی جیهانی 2018ی ڕووسیا  کراوەتەوە هەتا هەژدە ڕۆژی کاری ، کراوەیە.