نوێنەری پوتین وتوێژەکانی سووچی بە کاریگەر وەسف کرد
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری سوریا، چاوپێکەوتنی ڕۆژی یەکەمی وتووێژەکانی ئاشتی لە سووچی بە کاریگەر وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلکساندر لاورنتیوف نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری سوریا شەوی سێ شەممە وتی : وتووێژەکان لە سووچی لە کەش وهەوایەکی ئەرێنی بەڕێوە دەچێت و ئەم چاوپێکەوتنانە بە پێی بەرنامە و لە ڕەوشی کاری و ئەرێنی لە ئارا دایە .
نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا لە سوریا هەروەها باسی وردیاتی وتووێژەکانی سوچی نەکرد و وتیشی : ئەنجامی وتووێژەکان لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ڕادەگەیەندرێت.
ئەم کاربەدەستە ڕووسە هەروەها وتی ڕەوشی سوریا خەریکە باش دەبێت و ئاوارەکانی سوری دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانیان .
لاورنتیف وتیشی : گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ نیشتماناین دەبێ دڵخوازانە بێت و بە قازانجی وڵاتانی میوانداری سوری لەوان ئەورووپایە کە یارمەتی بدەنە گەڕانەوەی سوریەکان بۆ نیشتمانیان .
دەیەمین خولی وتووێژەکانی سوری ئاستانە لە شاری سووچی ڕووسیا کە ڕۆژی دووشەممە دەستپێکراوە وەک خولەکانی پێشتر بەهەوڵی ئێران ڕووسیا و تورکیا سێ وڵاتی لایەنگری ئاشتی سوریا، بەڕێوەدەچێت.