ئاب 01, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • ڤاتیکان یاسای ڕەگەزپەرستانەی

ڤاتیکان ڕۆژی سێشەممە پەسەن کرانی گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"ی لە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی (کێنێست)ی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڤاتیکان یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"ی بە نامرۆیی، دژە دیموکراتیک و دژە جەماوەری زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئەم یاسای بنپێ کردنی ڕاشکاوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.

پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی پێنجشەممە ١٩ی ژولای وێڕای ناڕەزایەتیی بەربڵاو، پرۆژەیاسای ڕەگەزپەرستانەی وڵاتی جولەکەی پەسەن کرد.

یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە" فەلەستین بە  وڵاتی زایۆنییەکان دەزانێ و فەلەستینییەکان لە هەموو مافی شاروومەندێتی و مرۆییان بێوەری دەکات.

 

سەرپەیڤ