بەرهەم هێنانی نەوتی ڕووسیا، پەرەی سەندووە
وەزیری وزەی ڕووسیا، باسی پەرەسەندنی بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئەم وڵاتەی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلکساندر نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕووسیا ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت واتە ئۆپێک، بەرهەمی نەوتی خۆی لە ڕۆژدا 259 هەزار بەرمیل پەرە پێ داوە.
ئەلکساندر نۆڤاک وتیشی : ڕووسیا مانگی ژووئیە ڕۆژانە یازدە ملوێن و 206 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.
بەوتەی وەزیری وزەی ڕووسیا، پەرەی بەرهەمی نەوت بۆ سەقامی بازاڕی نەوت لە چوارچێوەی هەوڵی ڕێکخراوەی ئۆپێک و بەرهەم هێنەرانی غەیرە ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە، ئەنجام دەبێت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوەڕاستی ساڵی 2016 نرخی نەوت لەجیهان دابەزی و گەیشتە بەرمیلێک بیست و حەوت دولار و ئەندامانی ئۆپێک و غەیرە ئوپێک لەو کاتەدا بۆ پێشگیری کردن لە داڕمانی زۆرتری نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی کۆبوونەوەو بڕیاریان دا بەرتەسک کردنەوەی بەرهەمھێنانی نەوت ، جێبەجێ بکەن.