جەختی دیپلۆماتی باڵای پاکستان لە سەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام
سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوە سیاسیەکانی ئیسلام ئاباد پێتەختی پاکستان جەختی کرد لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام .
موحەمەد عەبدولباست " سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی سیاسی ئیسلامئاباد ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێری ئیرنا وێڕای ئاماژە بە ڕاگەیندرانی ئامادەیی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەسپێی بوونی وتووێژ لە گەڵ ئێران وتی تڕەمپ ئەگەر بە ڕاستی بە دوای وتووێژ لە گەڵ تارانە دەبێ لە خولی یەکەمدا دووبارە بچێتە ڕێزی بەرجامەوە . وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وتیشی پەیوەست بوونی دوبارەی ئەمریکا بە بەرجام دەبێتە هۆی متمانەی دووبراەی تاران و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە بانگەشەکانی تڕەمپ سەبارەت بە وتووێژەکان . سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیسلامئاباد بە شی کردنەوەی ڕۆڵ و گرینگایەتی ڕوڵی بەرجام لە درێژەی ئاسایش و سەقامی ناوچە و جیهان وتی بەرجام ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی بووە و خاوەنی ئیعتبارێکی تایبەتە بویە هەموو وڵاتان بۆ وێنە ئەمریکا دەبێ ڕێز بگرێت لە ناوەڕۆکی بەرجام .