داکۆکیی کۆمیسیۆنی ئوروپا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
کۆمیسیۆنی ئوروپا لە پەیامێکدا هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی پراکتیکی ئابلۆقە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا دژ بەئێران، جەختی کرد لەسەر درێژەی داکۆکی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی).
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ کۆمیسیۆنی ئوروپا ئەمڕۆ سێ شەممە بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لە توئیتەر ڕایگەیاند؛ یاسا و ڕێسای بەرتەسک کەرەوەی نوێکراوی ئوروپا جێ بەجێ کرا هەتا کارتێکەریی ئابلۆقەکانی ئەمریکا لەسەر بەرژەوەندیی کۆمپانیا ئوروپاییە چالاکەکان لە ئێران کەم بکرێ.
لەو پەیامەدا هاتووە؛ ئەوە بەشێکە لە داکۆکیی یەکێتی ئوروپا بۆ درێژەی جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
کۆشکی سپی جێ بەجێ کرانی خولی یەکەمی ئابلۆقە یەکلایەنەکان لەدژ ئێران لەمڕۆ سێ شەممە حەوتی ئاگۆست دەس پێ کردو هەڕەشەی لە لایەنەکانی بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران کردووە بێتوو پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوام بکەن بەرەوڕووی خۆی وتەنی "شوێنهاتی قورس" دەبنەوە.
سەرباری ئەو هەڕەشەیە، یەکێتی ئوروپا و سێ وڵاتی ئوروپایی لایەنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ سەپێندرانی سزاکانی ئەمریکا، یاساوڕێسای بەرتەسک کەرەوە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو بایکۆتانەو داکۆکی لە چالاکیی کۆمپانیا ئوروپاییەکان لەئێران جێ بەجێ دەکرێ.