ڕوسیا : ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی کێشە ماڵیەکانی خۆی وڵاتانی دیی بایکۆت دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346940-ڕوسیا_ئەمریکا_بۆ_چارەسەر_کردنی_کێشە_ماڵیەکانی_خۆی_وڵاتانی_دیی_بایکۆت_دەکا
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوە بە کێشە ماڵیەکان و کەمبوونی سەرچاوەکانی خۆی دەس ئەداتە بایکۆتی یەک لایەنە لە دژی وڵاتانی تر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2018 14:29 Asia/Tehran
  • ڕوسیا : ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی کێشە ماڵیەکانی خۆی وڵاتانی دیی  بایکۆت دەکا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوە بە کێشە ماڵیەکان و کەمبوونی سەرچاوەکانی خۆی دەس ئەداتە بایکۆتی یەک لایەنە لە دژی وڵاتانی تر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ڕیانووسیتی ، ماریا زاخارووا" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا وتی ئەمریکا سەرچاوەی بەڕادەی بۆ وەڵام دانەوە بە کێشە ناوخۆییەکانی خۆی نیە، هەرلەم ڕووەوە بۆ گەشە دان ودەسدرێژی سیاسی ،ماڵیی وئابووری ڕووی هێناوەتە بایکۆت کردنی وڵاتانی تر. زاخارووا بەئاماژەدان بەمەکە سەرچاوە بەرهەم هاتووەکان لە بایکۆتەکان ، خەرجی چوونەدەری ئەمریکا لە قەیرانەکانی ناوخۆییەکانی  دەکرێت ، وتی : ئەمریکا بە دانانی بایکۆتی نوێ دەبێتە هۆی درێژەی چەقبەستوویی لە پێوەندی لەگەڵ ڕوسیا. وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا هەشتی ئۆت هەگبەی نوێ بایکۆتەکان لە دژی ڕوسیای بە بیانوی دەسوەردانی ڕوسەکان لە دۆسیەی ژەهراوی کردنی سرگئی ئاسکریپاڵ ، سێخوڕی پێشووی ڕوس وکچەکەی لە بەریتانیا داسەپاند. دەوڵەتی ئەمریکا لەحاڵیکدا ژەهردەخواردرانی سێخوڕی پێشووی ڕووسی بۆ دانانی بایکۆتە نوێکان لەدژی مسکۆ کردوەتە بیانو کە بە قسەی ئیلکساندر ڤیلادێمیر یاکوونکوو باڵوێزی ڕوسیا لە بەریتانیا ، بەڵگەی هاوپێوەند بەم دۆسیەیە لە ناوچووە. مسکۆ بپاش ئەمە هەر جۆرە تاوان لەمەڕ دەستیدابوون لە ژەهردەخواردرانی ئاسکریپاڵی ڕەت کردەوە وتەنانەت دامەزرانی لێژنەیەک بۆ توێژینەوەی هاوبەش لەم بوارەی داواکرد، داواکاریەک کە لەندەن ڕەتی کردەوە.