لاڤرۆف : ئەمریکا نەیاری چەکداماڵینی کیمیاییە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: واشێنگتۆن نەیاری چەکداماڵینی کیمیاییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی ڕووسیا وتی: ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی «OPCW» کۆکرانەوەی جبەخانەی چەک و چۆڵی کیمیایی ڕووسیای پشتڕاست کردووەتەوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە واشێنگتۆن ھێشتا ئەم ڕەوتەی کۆتایی پێ نەھێناوە.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسیا سێ ساڵە کۆکرانەوەی جبەخانەی چەک و چۆڵی کیمیایی خۆی کۆتایی پێ ھێناوەوڕێکخراوەی نێونەتەوەیی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی «OPCW» یش ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە، وتیشی: ئەمریکاش دەبێ لە دەرفەتێکی ھاوتەریب لەگەڵ ڕووسیادا بەم قۆناغە گەییشتبا.
لاڤرۆف بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بە نیازە کۆکردنەوەی جبەخانەی کیمیایی خۆی ھەتا ساڵی ٢٠٢٠ بخاتە دواوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە: ئەمریکییەکان نەیاری چەکداماڵینی کیمیایین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: بایکۆتی تازەی دژی ڕووسیا لە بەرواری ٢٢ی ئوتی ئەمساڵ دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.