پێداگری ڕووسیا لەسەر وڵامدانەوە بە بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i347689-پێداگری_ڕووسیا_لەسەر_وڵامدانەوە_بە_بایکۆتە_نوێکانی_ئەمریکا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد ئەم وڵاتە وڵامی بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2018 16:20 Asia/Tehran
  • پێداگری ڕووسیا لەسەر وڵامدانەوە بە بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد ئەم وڵاتە وڵامی بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا دەداتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سێرگێئی ریابکۆڤ   جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ڕووسیا بە بیانووی ساختە،  ڕایگەیاند :  هیچ چەشنە سەنەدوبەڵگەیەکی بڕواپێکراو بۆ سەپاندنی ئەم بایکۆتانە  لە ئارادانییە و تەنیا تۆمەتی بێ بنەما بەدژی ڕووسیایە.

 جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی ک ئەمریکا  بەنیازی بەرەوپێش بردنی  سیاسەتی دژە ڕووسی خۆی لە ڕێگەی لیژنەکانی هاوپێوەند لە ئەنجومەنی ئاسایشە و لەسەر پەرەی لیستی بایکۆتەکان پێداگری دەکات بەڵام لەم کارە سەرکەوتوو نابێت  . 

سێرگێئی ریابکۆڤ  وتیشی : ڕوسیا وڵامی هەڵس و کەوتی  توند و دوژمنکارانەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسە دوولایەنە و نێودەوڵەتییەکان بە ئارامش و بە هێوری  دەداتەوە.

وەزارەتی خەزانە داریی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە دژی شەش گەمی کە ئاڵای ڕوسیایان لەسەر بوو، دوو کەسایەتی حەقیقی و چوار کۆمپانیای ڕووسی، بایکۆتی نوێی داسەپاند.