پسکوڤ: قسەکانی بولتون بەدژی ڕووسیا، پڕکێشانەیە
وتەبێژی سەرۆکی ڕووسیا وتەکانی جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە تووش بوونی ڕووسیا لە سورویای بە ئیدیعایەکی پڕکێشانە وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕیانۆڤستی، دیمیتری پسکۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێران ئەم ئیدیعایەی ڕەت کردەوەو وتی : ڕووسیا دەورێکی چالاکی لە ڕزگار کردنی سوریا لە داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە دا هەبووە و دەستپێکەری ڕەوتی چارەسەرکردنی سیاسی و دیپلۆماسیانەی قەیرانی ئەم وڵاتەش بووە .
پسکۆڤ وتیشی : ڕووسیا هەروەها یارمەتیی گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری بۆ وڵاتەکەیانی داوەو و دەستپێکەری ڕەوتی بنیات نانەوەی ئەو وڵاتەیە.
جان بولتون ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕویتەرز ئیدیعای کرد: ڕووسیا لە سوریا کەوتووەتە داو و بەدوای ئەوەیە کە کەسانی تر خەرجی بنیات نانی دوای شەڕ لە سوریا دابین بکەن و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ واشینگتۆن هەتا بۆ چوونەدەری چەکدارانی ئێرانی لە سوریا، گوشار بێنێ .
قسەکانی بولتون لەحاڵێکدایە کە شکستی داعش لە ئێراق وسوریا بەرهەمی دەورگێڕانی دروست و بەجێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە بووە .
هەرلەم حاڵەدا دەوڵەتی دیمەشق ئامادەبوونی چەکدارانی ئەمریکی لە سوریا بە دەستدرێژکاری بۆسەر سەروەریی نەتەوەیی ئەم وڵاتە دەزانێ و خوازیاری چوونەدەرەیان لە سوریایە.