موگرینی باسی بەردوام کرانی ھەوڵی ھەموو ھاوبەشەکانی کرد لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی:سێ وڵاتی ئەورووپیی فەرانسا و ئاڵمانیاو بریتانیا لە سەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بەردوام دەبن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، «فدریکا موگرینی- Federica Mogherini» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ «ئلێکساندێر ڤان دێر بێلێن-Alexander Van der Bellen» سەرۆک کۆماری نەمسا ، وتیشی: ئەم یەکێتییە سەرباری گرفتی بایکۆتەکانی ئەمریکا،لەگەڵ ھەموو ھاوبەشەکانی دا کرد لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ھەوڵ دەدات.
دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ، یەکێتیی ئەورووپاو وڵاتانی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ئێران دا، وێڕای پێداگرتنی ھەمدیسانیان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ، د اوای مانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنەکەدا دەکەن.
لەم پەیوەندییەدا ئێرانیش ھەوڵی کاراو پراکتیکیانەی ئەورووپا لە ئاراستەی دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی نێو ڕێککەوتنەکە بۆ پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بە پێویست دەزانێت.
جێگای ئاماژەیە دوای ھەنگاوەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەشتەمی مای دا لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەویش بە دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران و ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە ماوەی سێ ھەتا شەش مانگی داھاتوو، دانوستانی وڵاتانی ئەورووپی لەگەڵ ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە ھەروا بەردەوامە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ٢٣ی مای ، دەستەبەرو گەرەنتیی ڕاستەقینە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران سەرباری کارشکێنیەکانی ئەمریکا، خۆ تێ نەگەیاندنیان لە دوو فەکتەری دەستەڵات چێکەری وەک بەرنامەی موشەکی و ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران، گەرەنتیی کڕینی نەوت لە ئێران، گەرەنتیی بانکەکانی ئەورووپی لە بارەی وەرگرتن و دانەوەی پارەی سات و سەودای دەوڵەتی و کەرتە تایبەتیەکان لەگەڵ ئێران و بەربەرەکانێی ڕاشکاوانەو ئاشکرای ئەورووپا لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی وەک مەرجەکانی ئێران بۆ بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەورووپادا ڕاگەیاند.