مەکرۆن: ئەورووپا دەبێ داڕشتێکی ئاسایشتیی تازە لەگەڵ ڕووسیا پێک بێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i348136-مەکرۆن_ئەورووپا_دەبێ_داڕشتێکی_ئاسایشتیی_تازە_لەگەڵ_ڕووسیا_پێک_بێنێ
سەرۆک کۆماری فەرانسا وێڕای پێداگری لە سەر پاراستنی سەربەخۆیی ئاسایشتیی ئەورووپا لە ئەمریکا، وتی: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بیر لە پێکھێنانی داڕشتێکی ئاسایشتیی ھاوبەش لەگەڵ ڕووسیا بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2018 11:47 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: ئەورووپا دەبێ داڕشتێکی ئاسایشتیی تازە لەگەڵ ڕووسیا پێک بێنێ

سەرۆک کۆماری فەرانسا وێڕای پێداگری لە سەر پاراستنی سەربەخۆیی ئاسایشتیی ئەورووپا لە ئەمریکا، وتی: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بیر لە پێکھێنانی داڕشتێکی ئاسایشتیی ھاوبەش لەگەڵ ڕووسیا بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «سائولی نینیستۆ» سەرۆک کۆماری فینلاند، پێی داگرت: بە قازانجی ئێمەیە کە لەگەڵ تورکیاو ڕووسیا کە وڵاتانی نزیکی ئێمەن، پەیوەندییەکی ستراتژیمان ھەبێت ھەتا پاوەجێیی دەستەبەر کەین.

سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕۆژی دووشەممەش لە لێدوانێکدا لە نێو کۆڕی باڵوێزانی ئەم وڵاتە، وتبووی: ئەورووپا ئیدی ناتوانێ بۆ دابین کردنی ئاسایشتی خۆی پشت بە ئەمریکا ببەستێت، چونکو ھاوسەنگیی و ھەڵوێستەکان گۆڕدراون، بەم پێیە ئەورووپاش دەبێ ھەڵوێستێکی گونجاو بگرێتە بەر.

پەیوەندییەکانی ئەورووپاو ئەمریکا لە کاتی دەستەڵات گرتنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە لە سەر کێشەگەلێکی وەک کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، ڕێککەوتنی کەش و ھەوای پاریس و ھەروەھا ناکۆکی گەلێکی دوو لایەنە لە بارەی بوجەی ناتۆو نرخنامەی گومرگی تێک چووە.