ئه‌یلوول 03, 2018 09:32 Asia/Tehran
  • جان کەری: ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بێ ئەمریکایش هەر درێژە بە چالاکیی خۆی دەدات

"جۆن کەری" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دیسان چوونەدەری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و وتی: ڕێککەوتینی ئەتۆمی بە بێ ئەمریکایش هەر درێژە دەدات بە چالاکیی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "جۆن کەری" لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس" کە یەکشەممە بڵاو بوویەوە، لە وەڵام بەو پرسیارە کە "دۆناڵد ترەمپ" ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە "ڕێککەوتنێکی نالەبار" وەسف کردووە، وتی؛ وتی ئەم قسەیە نابێتە هۆی نالەبار بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە هیچ وڵاتێکی دیکە وەک ئێران ئەرک و ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەجێ نەهێناوە وتیشی؛ ئەو ڕێککەوتنە لە بواری پشکنین، وەڵام دانەوە و ئەو ئەرک و ئەستۆگرییانەی کە ئێران دەبێ جێبەجێ بکات، سەختگیرانەترین ڕێککەوتنە.

جۆن کەری وتئیشی: لە کاتێکدا کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هاتۆتە دەرەوە، ڕووسیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا هەموو هەوڵ دەدەن ئەو ڕێککەوتنە بپارێزرێ و هەر بمێنێتەوە.

ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک چووە دەرەوە و پاشان رایگەیاند هەتا چوارەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ هەناردەی نەوت، گاز و پترۆشیمیی ئێران دەگەیەنێتە سفر.

واشینگتۆن داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە وەکوو بەشێک لە بایکۆتە ئابوورییەکانی دژ بە تاران، هاوردەی نەوت، گاز و بەرو بووی پترۆشیمی لە ئێران بگەیەننە سفر.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوان چین، ڕووسیا و تورکیا لە نەیارەتی کردنی بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە ئەو داخوازەی دۆناڵد ترەمپ بەجێ نایهێنن.

چوونەدەری دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆتەوە.

سەرپەیڤ