داوای ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
یاریدەری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری تاووتوێی پرسی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس، دیمیتری پۆلیانسکی یاریدەری نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لەو ئەنجومەنە بەئاماژە بەو دانیشتنەی بۆ ٢٦ی سیپتەمبەر بەتەوەری ئێران لەبەرچاوگیراوە، وتی: مۆسکۆ هیوادارە لایەنەکانی هاوپێوەند بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەو دانیشتنەدا لێک بدرێتەوە.
پۆلیانسکی پێی داگرت: پرس وبابەتی هاوپێوەند بە ئێران تەنیا دەتوانێ لە چوارچێوەی بڕیارنامەی٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لێک بدرێتەوە.
بەقسەی حکومەتی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەنیازە سەرۆکایەتی دانیشتنی ئیشارەت پێدراوی ئەو ئەنجومەنە بگرێتە ئەستۆ.
نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەو دانیشتنە، هەندێ تۆمەتی دایە پاڵ چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران و ئیدیعای کرد، واشنگتۆن بۆیە دووبارە ئێرانی بایکۆت کردووە کە بڕیارنامەکانی پێشێل کردووە.
هەیلی لەهەلومەرجێکدا باس لە پێشێلکرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکا کە حکومەتی ئەمریکا بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گرینگی نەدان بە کۆمەڵگای جیهانی، بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەو ئەنجومەنەی بن پێ خستووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەرکەوت و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان دژ بەئێرانی ڕاگەیاند.
ئەو کردەیەی ترەمپ بووە هۆی شەرمەزارکران لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی بۆ وێنە هاوپەیمانانی ئوروپایی واشنگتۆن و لایەنەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە بۆ درێژەدان بە جێ بەجێ کرانی، لەگەڵ ئێران دانوستان و وتووێژیان دەس پێ کرد.