سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: لە تەنیشت ئیسرائیل دا ڕاوەستاوم
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە میوانیی لۆبیەکی زایونی ، جاڕێکی تر لەسەر ئەمەگداریی خۆی بە رژێمی ناڕەوای ئیسرائیل پیداگری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ترزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، ئیوارەی دوشەممە لە کۆبوونەوەی یەکیەتی بەناو " جوولەکەکانی ئیسرائیل" جەختی کرد کە بەردەوام دژی خۆی وتەنی " دژایەتی کردنی جوولەکەکان وبڵاوکردنەوەی نەفرەت وبیزاری" بووەولە ئیسراییل پشتیوانی دەکات. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها دەستی کردە لێکدانەوەی پێوەندی قوڵی لەندەن وتل ئابیب وئاماژەی دایە بابەت گەلیکی وەکوو جیژنی سەدەمین ساڵوەگەڕی بەیاننامەی بالفور وسەفەری ئەم دواییەی شازادە ڤیلیام نەوەی مەلەکە ئیلیزابت بۆ فەلەستینی داگیر کراو. دەوڵەتی بەریتانیا لە ساڵی ١٩١٧ بە دەرکردنی بەیاننامەی بالفور ، یەکێ لە بناغەدانەرانی سەرەکی دامەزرانی ڕژێمی ناڕەوای ئیسرائیل دێتە ئەژمار. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەبێ ئاماژەدان بە سەربازانی زایونی لەدژی کەسانی سیڤیلی فەلەستینی کە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی کۆمەڵگەی جیهانی ڕووبە روو بووەتەوە ، لەمافی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ بەرەڤانی لە خۆ قسەی کرد. " مەی" وتی " کە بەدرێژایی خۆلی سەرۆک وەزیرانەکەی ، بەریتانیا هەمووکات سەرێکی جێی متمانە بۆ ئیسرائیل بووە و دەبێت. ڕادەبرینەکانی " مەی" لەمەڕ پشتیوانی کردن لە رژێمی زایونی لە حاڵیکدایە کە خەڵکی بەریتانیا هەموو کات ناڕەزایەتی خۆیانیان بەرامبەر بە دزەی زایونیەکان لە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە دەربڕێوە. فرەتر لە دە هەزار بەریتانیایی بە تازەیی بە مۆرکردنی تومارێک ، وەڵام دانەوەی دەوڵەتی ترزا مەی بۆپرسی دزەی ڕژێمی زایونی لە ناو وڵاتەکەیان ، داوا کردووە.