روحانی لە نیۆیۆرک : لادانەکانی ئەمریکا لە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان تاووتوێ دەکرێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : دەرفەتی ئامادەبوون لە دانیشتنی ساڵانەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ شیکردنەوەی لادانەکانی ئەمریکا لە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان لەوان بەرجام دەکاردێنێ .
حەسەن روحانی رۆژی یەشکەممە بە کاتی خۆجێیی لە سەرەتای گەیشتنی بە نیۆیۆرک لە نێو پەێامنێراندا کوتی : ئەمریکیەکان لە زۆرێک لە بەڵێنەکانی خِۆیان لەسەرانسەری جیهاندا لایان دا ، لەوان لەو بەڵێنانەی بۆ بەرجام هەیانبوو .
روحانی جەختی کردەوە ئامانج ئەوەیە کە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر ناوچەکە و جیهان لە میانی دانیشتنە جیاجیاکان لە نیۆیورک تاووتوێ بکرێن .
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، مەحموود واعزی سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆمار ، مەجید تەخت رەوانچی یاریدەری سیاسیی نوسینگەی سەرۆک کۆمار و عەباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ، سەرۆک کۆمار لە سەردانی بۆ نیۆیۆرک هاوڕێیەتی دەکەن .
حەسەنی ڕوحانی لە سەفەری بۆ نیویۆرک جگە لە شی کردنەوەی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و وتاردانی لە کۆمەڵی گشتیی ، وتاردانێکی دیکەشی لە کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ ڕێزلێگرتنی نلسون ماندلا ڕێبەری کۆچکردووی ئەفریقای باشووری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێت .
دانیشتن لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵا و بلیمەتانی مێدیایی ئامادە بوو لە نیویورک ، کۆبوونەوە لە گەڵ کۆڕێک لە بلیمەتانی سیاسەتی دەرەوەیی و هەروەها دیدار لە گەڵ ژۆمارێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵگا ئیسلامیەکان لە ئەمریکای لە بەرنامەکانی دیکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەکانی دیکەی سەرۆک کۆمارن .
ئیسماعیلی جێگری پەیوەندیەکان و راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وتووێژی سەرۆک کۆمار لە گەڵ هێندێک لە مێدیا نێونەتەوەییەکان و هەروەها بەڕێوە چوونی پرێس کۆنفڕانسێکی کرد لە کۆتایی سەفەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویورک و وتیشی ڕوحانی لە گەڵ ژومارێک لە سەرانی وڵاتانی بەشدار لە کۆگەی گشتیی ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەروەها بڕێک لە سەرۆکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش دیدار و وتووێژ دەکات .