ئاوارە بوونی هەزاران فەرەنسی بەهۆی لافاوەوە
شوبات 18, 2026 16:20 Asia/Tehran
حکومەتی فەرەنسا دۆخی ناوچە باشوورییەكان و باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی بە هۆی بارانبارینی بەخوڕ بە كارەساتبار ڕاگەیاند.
بارانی توند و بەخوڕ لە ناوچە باشوورییەكان و باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا کە پێنجشەممەی ڕابردوو دەستیپێکرد، هەزاران کەس لە خەڵكی ئەو ناوچانەی ناچارکرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن . لەو ناوچانەی لافاویان لێهەستاوە، ماڵەكان ، شەقامەكان و مەزراكان ژێرئاو كەوتوون و كارەباش پچڕاوە. وەزارەتی ژینگەپارێزی فەڕەنسەش، ڕایگەیاند کە ئەو ناوچانە بەرەوڕووی کارەسات بوونەو خەسار و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.